Cîhan
جۆ بایدن : دڵخۆشم کە دۆناڵد ترامپ لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردنەکە بەشداری ناکات
پەیامی کورد ... جۆ بایدن : دڵخۆشم کە دۆناڵد ترامپ لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردنەکە بەشداری ناکات
جۆ بایدن سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە بینینی " مایک پەنس " جێگری سەرۆککۆمار و نە " دۆناڵد ترامپ " سەرۆککۆماری ئێستا ، لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی پۆستەکەی دڵخۆش دەبێت .
بە پێی راپۆرتێک جۆ بایدن لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : بڕیاری ترامپ بۆ ئامادەنەبوونی لە مەراسیمەکە زۆر باش ە
پێشتر دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندبوو کە لە مەراسیمی ڕاسپاردە کردنی پۆستەکەی بە بایدن بەشداری ناکات . ووتەبێژی پەنس ڕایگەیاند کە جێگری سەرۆککۆماری هێشتا بۆ ئەم مەراسیمە داوەت نەکراوە .
مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیار وایە لە بەرواری ٢٠ ی جانیوەری دا بەڕێوە بچێت .