جۆ بایدن هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات
پەیامی کورد … جۆ بایدن هەڕەشە لە ڕوسیا دەکات
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ئه‌لكترۆنیانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، سەرۆکی ئەمریکا داوا له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: سه‌باره‌ت به‌و ھێرشە ئەلیکترۆنیانەی بەم دواییانە کراوەتە سەر ئەمریکا، تا ئێستا دڵنیا نین ئەو لایەنە كێیه، بەڵام ئەگەر روسیا بەرپرسیار بێت وەڵامی توندمان دەبێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: تا ئێستا "واشنتۆن" پێی وایە ھاککەرەکانی روسیا دەستیان نییە لەو ھێرشانەی سەدان کۆمپانیای ئەمریکییان کردۆتە ئامانج و، فەرمانی بە دەزگاکانی ھەواڵگیری کردووە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئاژانسی "بلومبێرگ" ئاشكرایكردووه، ھێرشە ئەلکترۆنییەکان له‌لایه‌ن چەند گروپێکی سەر بە روسیا ئەنجام دراون.