TR KU SO
FB X
Cîhan

جۆ بایدن هۆشداری دەداتە ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 18 Temmuz 2020 16:28

پەیامی کورد     ...     جۆ بایدن هۆشداری دەداتە ڕووسیا 

جۆ بایدن هۆشداری دەداتە ڕووسیا سەبارەت بە دەستوەردانی ئەو ووڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا

بەربژێری حزبی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا جەختی کردەوە کە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان کە بە دەستی گەیشتووە نیشان دەدات کە رووسیا دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکانی  سەرۆککۆماری دەستوەردان بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک هەڵبژاردەناکنی سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیاروایە لە مانگی نۆڤەمبەردا بەرێوە بچێت .

جۆ بایدن ڕەقیبی سەرەکی دۆناڵد ترامپ بۆ ئەم هەڵبژرادنەیە . ئەو لە پەیامەکەی خۆیدا کە بۆ هەوادارانی خۆی ڕایگەیاندووە ووتی : ئێمە لە پێشترەوە دەزانین و ئێستا دەمانەوێت جەختی لە سەر بکەینەوە کە بە پێ ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتووە نیشان دەدات کە ڕووسەکان هەروەها دەیانەوێت بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئێمە ئەوان بکەن بە نایاسایی . چین یش دەیەوێت کە ئێمە بە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ متمانەمان نەبێت .

بایدن هۆشداری دایە ڕووسەکان و ڕایگەیاند ئەگەر بە دەستوەردانەکانی خۆیان بەردەوامی بدەن بەهایەکی قورس دەدەنەوە  

لەمبارەوە کە بایدن چ کاتێک دەستی بەم زانیارییانە گەیشتووە هیچ شتێکی بڵاو نەکردووەتەوە و تەنانەت کەمپینەکەشی هیچ زانیارییەکی لەمبارەوە بڵاو نەکردوەتەوە .

Paylas: