جۆ بایدن تاوانبار کرا
پەیامی کورد ... جۆ بایدن تاوانبار کرا .
کارمەندی پێشووی جۆ بایدن ڕایگەیاندووە کە نامزەدی دیمۆکراتەکان بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا ٣٠ ساڵ بەرلە ئێستا ئەوی خستەوەتە بەر ئازار و ئەشکەنجەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نیۆیۆرک تایمز ، " تارا ڕید " لە سکاڵانامەیەکدا کە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی " مێترۆپۆلیتن " ی واشینتۆن کراوە ، بەم جۆرە نووسراوە کە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو وەکوو کارمەندی دەفتەری بایدن لە سێنا کاری کردووە .
بایدن لە ساڵەکانی ١٩٧٣ تاکوو ٢٠٠٩ سێناتۆری ئیالەتی دێلاویر بووە .
بە پێی نووسراوی نیووزویک ، ئەم کارمەندەی پێشووی سێنا مانگی ڕابردوو بایدن ی بە دەستدرێژی جنسی تاوانبار کرد و لە پەیامێکی تویتەریدا لە هەموو ئەو کەسانەی کە یارمەتی ئەویان داوە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بخاتە ڕوو سوپاسی خۆی ڕاگەیاندووە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە هەرچەندە هەندێک ڕێگری و کێشە هەبوون بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بخاتە ڕوو ، بەڵام ئێستا بوونی نییە ، نووسی : پێشتر بە هۆکاری ئەمنییەتییەوە تەنیا ڕاپۆرتێکم ڕادەستی پۆلیس کردبوو .
ڕید لەمبارەوە بە نیووزویکی ووتووە ، بەم هۆکارە هەوڵی ئاشکراکردنی ئەم بابەتەی داوە تاکوو " پیاوانی بەهێز " یش ووڵامدەری کارەکانیان بن .
بەڵام تیمەکەی بایدن قسەکانی ئەم کارمەندەی سێنا ڕەت دەکەنەوە . " کەیت بێدینگفیڵد " بەڕێوبەری پەیەوەندییەکانی کۆمیەتی هەڵبژاردنەکانی ئەو ووتی : ژنان مافی خۆیانە داستانەکانی خۆیان باس بکەن و ڕۆژنامەوانەکانیش ئەرکیانە کە ڕاستی و درووستی ئەم قسە و ڕاگەیاندنانە هەڵسەنگێنن