جۆن کێربی: وڵامی هێرشەکەی سەر هەولێرمان دایەوە
پەیامی کورد … جۆن کێربی: وڵامی هێرشەکەی سەر هەولێرمان دایەوە
شەوی هەینی گوتەبێژی كۆشكی سپی دووپاتی كردەوە لە وەڵامی هێرشەكەی ئەم دواییەی سەر هەولێر، ئۆپەراسیۆنەكەیان لە دژی میلیشیاكانی ئێران لە سووریا ئەنجام دا، گوتەبێژی كۆشكی سپییش رایگەیاند كە پەیامێكی ڕوونیان بە ئێران ڕاگەیاند.
جۆن كێربی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەكەی سووریا لە وەڵامی هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر هەولێر و بەغدا بووە.
كێربی گوتی ئەو گرووپەی لە سووریا كرانە ئامانج، ئەنجامدەری هێرشەكانی ئەم دواییە بوون.
هەروەها گوتیشی ئەمریكا هاوپەیمانەكانی دەپارێزێت و لەمبارەیەوە چی پێویست بێت ئەنجامی دەدات.
كێربی باسی لە وردەكاریی زیاتر كرد و رایگەیاند ماوەی دە ڕۆژی خایاند تا لە دوای هێرشەكەی سەر هەولێر، خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنەكەی سەر میلیشیاكان لە سووریا ئامادە كرد و زانیاریی پێویستیان كۆكردنەوە، ئینجا ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجام دا.
لەلایەكی دیكەوە هەر دوینێ شەو جێن ساكی گوتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریكا رایگەیاند كە هێرشەکانی سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران، پەیامێکی روونە لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاوە بو ئەوانەی هەڕەشە لە سەلامەتی سەربازانی ئەمهریکا و هاوپەیمانەکانیان دەکەن.
جێن ساکی گوتیشی "هێرشەکانمان پەیامێکی روونە و سەرۆکی ئەمهریکا پارێزگاری له ئهمهریكییهكان دهكات کاتێك دەکەونە بەر ههر هەڕەشەیهك. سەرۆك بایدن مافی وەڵامدانەوەی هەیە لە ههر کات و شوێنێك کە پێی گونجاوە.