TR KU SO
FB X
Cîhan

جەنایەتەکانی خەڵخاڵی گۆڕبەگۆڕ زۆر مەترسیدار بووە

سارا
Yazar
📅 14 Mart 2020 19:47

پەیامی کورد   ...    جەنایەتەکانی خەڵخاڵی گۆڕبەگۆڕ زۆر مەترسیدار بووە

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێ کە بەم تازەییانە لە ناو خودی حکوومەتی ڕژیمی ئێراندا بەدواداچوونی بۆ کراوە ڕادەگەێنێت : خەڵخاڵی پیاوێکی نەخۆش بوو کە زۆر ئاواتی کوشتنی خەڵکی بیتاوان بوو یەکێک لە پیاوەکانی سادق خەڵخالی لە شوێنیکدا دەڵێ : بە پێی فەرمانی خەڵخاڵی مەواددی هۆشبەر دەخرایە ناو ئەو ماڵانەی کە ئەو کێشەی دەروونی لەگەڵیان هەبوو هەر بەم پێی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە دەست بەسەر دەکران و دواتر لە ماوەیەکی کورتدا ئەشکەنجە و لە سێدارەدەدران و دەیوت ئەگەر دوای لە سێدارەدان باش بن ئەوە دەچنە بەهەشتەوە ئەگەرنا ئەوە دەچنە جەهەننەم 

میر سەلیم یەکیک لە " لە سێدارەدراونی بابەتی سادق ی خەڵخاڵی " دەڵێ " خەڵخاڵی هیچ دیققەتی لە کارەکانی دا نەبوو 

لە زۆربەی شۆڕشەکاندا ئەم جۆرە لە زیادەڕەوی و تاوانی ئەنجام دەدا

من هیچ کات لایەنگری لە خەڵخاڵی ناکەم و بارەها هۆشداریم پیدابوو

کاتێک کە من بەرپرسی شهرەبانی بووم خەڵخاڵی زۆر هیوایەتی بوو بەرپرسانی ئەو شوێنە بە زووترین کات لە سێدارە بدات

لە شوێنێکی دیکەدا ئەسەدۆڵڵا سەفا کە یەکێک لە ئەندامانی کۆنی فیدائیانی ئیسلام بوو هەروەها دەربارەی ئەو سێدارانەی کە لە ڕێگای خەڵخاڵییەوە ئەنجام دەدرا ووتبووی خەڵخاڵی لە هەمان ڕۆژی یەکەمی دەست بە کاربوونیدا ٣٠ کەسی مەحکەمە کرد و حۆکمی لە سێدارەدانی ٣٠ نەفەریانی دا و ووتی هەر ٣٠ نەفەرەکە شەو ببەنە سەربانی قوتابخانە ی ڕەفاە و لەوێ لە سێدارەیان بدەن ! مەهدی عێراقی بە منی ووت ، وەرە با بچینە لای ئاغا ، منیش وتم بۆچی ووتی : کە پێی بڵێین ئەمە کارێکی نییە ئەمانە لیرە لە سەر باندا لە سێدارە بدەین ، بە هەرحاڵ چووینو دیتمان دوو سێ کەس لە دەوری ئا‌غادا دانیشتوون هەندێک کە چۆڵ بوو چووینە پێشتر و حاجی مەهدی بە ئاغای ووت بە قوربانتان بم ئێرە قوتابخانەیە ، خەڵخاڵی دەیەوێت ٣٠ کەس لە سەربانی ئەوێ لە سێدارە بدات ئێمە هەر چۆنێک بێت دەبێ قوتابخانەکە ڕادەست بکەین و بچین بەڵام ئەک کارە کاردانەوەی خراپی لە سەر ڕۆحییەی منداڵەکان دادەنێت کە دێنە ئێرە دەرس بخوێنن ، ئاغاش ووتی " بارک اڵڵە " ئیمام داوای لە خەڵخاڵی کرد و پێی ووت جەنابی شێخ ئەم ٣٠ کەسەی کە بە نیازی لە سێدارەیان بدەی هیچ چاوپۆشی و گۆڕانکارییەک نییە ؟ خەڵخاڵیش لە ووڵامی ئیمام خۆمەینی دا ووڵامی دایەوە ووتی : ئەگەر من ئەمانە لە سێدارە بدەم و خودا هەزار جاری دیکە زیندوویان بکاتەوە ، ئەوە هەم دیسان لە سێدارەیان دەدەم 

 

Paylas: