Cîhan
جانتای ژنەکەی ئەردۆغان دەبێتە هۆکاری سەرئێشەیەکی گەورە !!!
پەیامی کورد ... جانتای ژنەکەی ئەردۆغان دەبێتە هۆکاری سەرئێشەیەکی گەورە !!!
لە دوای داواکارییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بایکۆت کردن و قەدەغە کردنی کاڵاگەلی فەڕەنسەوی ، ڕابەری دژبەرانی ئەردۆغان پێی ڕاگەیاندووە کە " یەکەم جار جانتا فەڕەنسەوییەکەی ژنەکەت ئاگر تێبەر دە و کارگەی درووست کردنی ڕینۆ دابخە . تۆ تەنیا قسە دەکەی بێ ئەوەی کە خۆت جێبەجێی بکەی ."
لە دوای ئەم ماجەرایە دەوڵەتی تورکیا داوای لە پەرلەمانی ئەم ووڵاتە کردووە تاکوو مافی پارێزەری یاسایی " کلیچدارئۆغڵۆ " هەڵبوەشێنێتەوە تاکوو ڕێگایەک بۆ دادگایی کردنی ئەو بکرێتەوە