جۆو بایدن به فه‌رمی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكرا
پەیامی کورد ... جۆو بایدن به فه‌رمی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكرا
جۆو بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له پاش ده‌ستنیشانكردنی به سه‌رۆك رایگه‌یاند "دیموكراسی سه‌ركه‌وت".
بایدن دوابه‌دوای ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك 46همین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نوێنه‌رانه‌وه، وتارێكی پێشكه‌شكرد و وتی "بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵات، پاڵیان پێوه نرا و تاقیكرانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌شیان لێده‌كرا، به‌ڵام نه‌ڕوخا".
له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه "ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵی ئه‌مریكاییه‌كاندا لێده‌دات، دیموكراسییه".
پاش به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 81 ملیۆن ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2020دا، كه به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی داده‌نرێت، بایدن له رۆژی 20ی مانگی یه‌كی ساڵی 2021دا ده‌چێته كۆشكی سپی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت.