جێگری باڵای " ئەبووبەکر بەغدادی " لە سووریا دەست بەسەر کرا
جێگری باڵای " ئەبووبەکر بەغدادی " لە سووریا دەست بەسەر کرا
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " کورد " شەوی هەینی ڕایانگەیاند کە جێگری باڵای " ئەبووبەکر بەغدادی " سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش یان لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا خستوەتە داو و بەدیل یان گرتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بنکەی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە لە بن پاڵپشتی و هاوکاری ئەمریکان ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " ئۆسامە عەوید ئەلساڵح " ، یەکێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی ئەمنییەتی گرووپی تیرۆریستی داعش یان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا خستوەتە داو و بەدیلیان گرتووە .
هەروەها ئەم بنکە میدیاییە ڕایگەیاند " ئەلساڵح " بەرپرسی ئەمنییەتی داعش لە ڕەققا و دێرەزۆر و هەروەها بەڕیوەبەری زیاتر لە ٤٠ کردەوەی تیرۆریستی لە ناوە جیاوازەکانی ئەم پارێزگایەدا بووە .
هەروەها هەر بە پێێ بەیاننامەی دەفتەری هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ، ئەم ئەندامەی داعش ، ٢٢ی نۆڤەمبەر لە دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی بە هێز لە گوندی " الطعانه " لە ناوەڕاستی ڕۆژهەلاتی دێرەزۆر لە کەمینی ئەم هێزانەدا دەست بە سەرکرا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە " ڕامی عەبدۆلرەحمان "، بەڕیوەبەری چاودێری مافی مرۆڤی سووریا سەر بە گرووپە دژبەرەکان ووتوویەتی کە ساڵح یەکێک لە بەرپرسە خۆجەییەکانی پێشووی داعش بووە لە یەکێک لە ةاوچەکانی دێرەزۆر .
هەروەها عۆمەر ئەبوو لەیلا ، بەڕێوەبەری کەناڵی دێرەزۆر ٢٤ کە هەواڵەکانی ئەم پارێزگایە بڵاو دەکاتەوە لەمبارەوە ووتی : ئەرکی ئەلساڵح درووست کردنی گرووپی تیرۆر و بەڕێوەبردنی نهێنی چەندین گرووپ بووە لەم پارێزگایەدا .