جێگری ئەردۆغان ... ئەمڕۆ سبەی یە کە هێرش بکەین ، ئێمە قسەمان کردووە و جێبەجێی دەکەین
پەیامی کورد ... جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ووتی: ئەمڕۆ و سبەی یە کە هێرش بکەینە سەر مێنبەج، ئێمە قسەمان کردووە و جێبەجێیشی دەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی، فوئاد ئۆکتای، جێگری ئەردۆغان ڕایگەیاند : کاتێک تورکیا باسی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا دەکات بەم مانا نییە کە هەرکەس ویستی بێتە ئێرە و هەرچی دڵی خواستی ئەنجامی بدات.
ئەو زیادی کرد: بۆ تورکیا ناوچەی ئەمن بەو مانایە کە هیچ ووڵات و دەسەڵات و گرووپێک نەتوانێت ئەمنییەتی تورکیا بخاتە مەترسییەوە. ئێمە لە عەفرین و جەرابلۆس هەستمان بە مەترسی کرد و ئۆپراسیۆنمان ئەنجام دا و ناوچەی ئەمن مان درووست کرد.
ئۆکتای هەروەها ووتی : مێنبەج و ڕۆژهەڵاتی فورات یش بۆ تورکیا مەترسی ئەمنییەتین. ئێمە بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادەین ئەم مەترسییە بەردەوام بێت. بۆیە بتوانین لەناکاو هێرش دەکەین ئێمە ئەمە هەر دەکەین. لە مەنبەج هەر ئەنجامی دەدەین هەرچییەک ناوی لێبنن. دۆخە هەرچییەک بێت ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجام دەدەین. ئێمە قسەمان کردووە و جێبەجێیشی دەکەین.