TR KU SO
FB X
Cîhan

جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە پیلانەکانی ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 07 Ekim 2022 14:00
پەیامی کورد   ...  جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە پیلانەکانی ئەمریکا

باقری ڕایگەیاند : ئەورووپاییەکان بەرژەوەندی نەتەوەکانی خۆیان نەکەنە قوربانی سیاسەتی ئەمریکییەکان .

باقری جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : ئەمڕۆ داواکاری موشتەرییانی نەوتی ئێران زیاتر لە توانای بەرهەم هینانی ئێستای ووڵاتە .

ئەورووپاییەکان بەرژەوەندی نەتەوەکانی خۆیان مەکەنە قوربانی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکییەکان .

ئێران هیچ سنوورێکی لە بەرامبەر پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانی دیکە قائیل نییە .

ئەورووپاییەکان بە پچڕاندنی هاوردەی نەوت لە ئێران وا بیریان دەکردەوە کە ئێران دەخەنە ژێر فشارەوە .

بەڵام ئەمڕۆ ئەورووپاییەکان بە هۆی شەڕ لە ئەورووپاوە ، ئەگەری ئەوە هەیە لە هەڵەی ڕابۆردی خۆیان بەرامبەر بە پاڵپشتی کوێرکوێرانە لە ئەمریکا لە بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران تێگەیشتبن.

Paylas: