TR KU SO
FB X
Cîhan

جارۆزالم پۆست: ڕێککەوتنی نێوان ناتانیاهوو و حزبی گانتس بۆ پێکهێنانی دەوڵەت زۆر نیزیکە

سارا
Yazar
📅 19 Nisan 2020 18:19

پەیامی کورد    ...   جارۆزالم پۆست: ڕێککەوتنی نێوان ناتانیاهوو و حزبی گانتس بۆ پێکهێنانی دەوڵەت زۆر نیزیکە

جارۆزالم پۆست ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ئەیپریل لە زمان سەرچاوەکانی لە حزبی شین و کەسێک بە رێبەری بێن گانتس بلاوی کردووەتەوە کە ڕێککەوتنی ئەو حیزبە لەگەڵ حیزبی لیکوود بە ڕێبەری بێنیامین ناتانیاهۆ زۆر نیزیکە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەکان لەسەر ڕێککەوتنی دوو حیزبی شین و کەسک و لیکود ئەگەری زۆرە هەتا شەوی یەکشەممە بە ڕێککەوتن بگەن و ڕایبگەێنن

هەروەها جروزالم پۆست نووسیویەتی ئاگادار کراوەتەوە لیکود پاشگەز بووەتەوە لە داواکەی بەرامبەر پەسەندکردنی یاسایەک لە کۆنسێت بۆ ڕێگریکردن لە کشانەوەی بێنیامین ناتانیاهوو لە سەرۆکوەزیران یان جێگری سەرۆکوەزیران کابینەت فرەلایەن لە لایەن دادگا.

پێشتر سەرکۆماری ئیسرائیل داوای لە کۆنسێت کردبوو سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە هەڵبژیرێت. ناوبراو سێ حەفتە مووڵەتی بە پەرلەمانی ئیسرائیلدا لەسەر هەڵبژاردنی ڕێبەرێکی نوێ بگەنە ڕێکەوتن یاخود ووڵاتەکە بۆ چوارەمین خوولی هەڵبژاردن لە یەکساڵدا ئامادە بکات.

بڕیاری سەرکۆماری ئیسرائیل بەو مانایە نییە کە گانتس و ناتانیاهوو ناتوانن بە ڕێککەوتن بگەن. دوو ڕێبەر ڕۆژی پێنجشەممە دوای تەواو بوونی مووڵەتی دیاریکراویان ڕایانگەیاند درێژە بە دانووستانەکانی خۆیان دەدەن. و هەروەها ناتانیاهوو گووتبووی کە گانتزی بۆ چاوپێکەوتنێکی نوێ بانگهێشت کردووە.

Paylas: