TR KU SO
FB X
Cîhan

جاکشان ١٣٠ هەزار یۆرۆ بۆ داهینەری دەرمانی کرۆنا دیاری تەرخان دەکات

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2020 17:09

پەیامی کورد    ...    جاکشان ١٣٠ هەزار یۆرۆ بۆ داهێنەری دەرمانی کرۆنا دیاری تەرخان دەکات .

هۆنەرمەندی چینی جاکشان بڕیاری داوە یەک میلیۆن یۆوان بداتە ئەو کەسەی کە دەرمانی ڤیرووسی کرۆنا درووست بکات دیاری تەرخان بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ستریت تایمز لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ئەم هۆنەرمەندە ڕایگەیاندووە : زانست و تەکنۆڵۆژیایکلیدی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کرۆنایە و من لەو باوەڕەم کە زۆربەی خەڵک لەگەڵ ئەم بیرۆکەی من هاوڕان و هیوادارم کە هەر چی زووتر ئەم دەرمانە درووست بکرێت .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە ئامادەیە بە هەر کەسێک کە ئەم دەرمانە درووست بکات ، هیچ جیاوازییەک نییە کەسێک بێت یا خود دەزگایەک دیاری دەدات . ئەم هۆنەرمەندە هیوای خواست کە ئامانجەکانی ئەو کاردانەوەیەکی ناڕاستی نەبێت .

جاکشان هەروەها ووتی " بابەتەکە پارە نییە . من دەمەوێ ببینم کە هیچ کات ژیان و جووڵەجووڵ ی شەقامەکان وەکوو ئێستا مەترسیدار نوبووە و نامەوێ ببینم کە چۆن هاومیوانەکەی من لەگەڵ ئەم ڤیرووسە تا کاتی مردن بەرەنگار دەبێتەوە ، کاتێک کە دەبی لە ژیانیان تام و چێژ وەرگرن .

Paylas: