کەجەکە: شەڕڤانان لەعەفرین بەسەرکەوتووی ئەرکی خۆیان بەجێهێناوە
بەپێی راگەیندراوێکی کەجەکە، تورکیا دەیەوێت ناسنامەی کوردی لە عەفرین بسەندرێتەوە.
كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له‌باره‌ی عه‌فرینەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، کە "عه‌فرینییه‌كان و شه‌ڕڤانانی عه‌فرین به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێكرد، شه‌ڕڤانانی ئازادی ماوه‌ی دوو مانگه گه‌وره‌ترین قاره‌مانێتییان تۆماركرد".
کەجەکە جەختیکردووەتەوە، کە "هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه و هه‌رده‌م خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئازادی و دیموكراسی هه‌رچییه‌ك بكرێت ده‌بێت ئێستا بكرێت، بۆیه ئه‌ركی نوێ له هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو كه‌سێك".
هەر لەراگەیندراوەکەدا هاتووە، "ئه‌وانه‌ی پشتیوان و هاوكار و بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستبوون له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بۆ سه‌ر عه‌فرین، پێویسته چاو بگێڕنه سیاسه‌ته‌كانیان، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ی كوردی له عه‌فرین بسه‌ندرێته‌وه".