TR KU SO
FB X
Cîhan

جۆزێپ بۆرڵ : ئەورووپا هیچ بەرنامەیەکی بۆ هەناردەکردنی فڕۆکەی شەڕکەر بۆ ئۆکراین نییە

سارا
Yazar
📅 03 Şubat 2023 14:03
پەیامی کورد   ...  جۆزێپ بۆرڵ : ئەورووپا هیچ بەرنامەیەکی بۆ هەناردەکردنی فڕۆکەی شەڕکەر بۆ ئۆکراین نییە

جۆزێپ بۆرڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەناردەکردنی فڕۆکەی شەڕکە بۆ ئۆکراین بۆ شەڕکردنی لەگەڵ ڕووسیا لە فەرمانی کاری ئەورووپادا نییە ووتی : بابەتی هەناردەکردنی فڕۆکەگەلی شەڕکەر بووەتە هۆی کێشە و گرفتگەلی جیددی لە نێوان ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا .

وەزیری بەرگری بەریتانیاش ووتی : لەم بوارەدا هیچ بڕیارێک بوونی نییە ، جارێ بیر ناکەمەوە هەناردەکردنی فڕۆکەگەلی شەڕکەر ڕێکارێکی درووست و ڕاست بێت ، ڕەوەندێک کە ئەمساڵ لە شەڕدا ڕوو دەدات ، توانمنەدی ئۆکراینییەکان بۆ بەکاربردنی کەرەستەگەلی زرێهی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیایە .

Paylas: