جووڵەی کاروانە سەربازییەکەی ڕووسیا بەرەو کیێڤ سستە
پەیامی کورد... جووڵەی کاروانە سەربازییەکەی ڕووسیا بەرەو کیێڤ سستە
دەزگای هەواڵگری سەربازیی بەریتانیا ئاشکرایدەکات، کاروانە سەربازییەکەی ڕووسیا کە بەرەو کیێڤ دەجووڵێت پێشڕەوییەکی زۆر کەمی کردووە و هێزەکانی ئۆکراینا هێشتا لە خارکیێڤ و کۆمەڵێک شاری دیکەدا بەرگری دەکەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ ی ئازاری ٢٠٢٢ وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە زاری هەواڵگری وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە، کاروانە سەربازییەکەی ڕووسیا کە بەرەو کیێڤ دەجووڵێن هێشتا زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی کیێڤەوە دوورن، بەهۆی بەرگرییە بەهێزەکەی ئۆکراینییەکانەوە ڕاگیراون، هەروەها ڕووبەڕووی کێشەی میکانیکی و جەنجاڵی بوونەتەوە.»
ئەوەشی خستەڕوو» کاروانەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە پێشڕەوییەکی زۆر کەمی کردووە. سەرەڕای بۆردوومانە چڕەکانی ڕووسیا، شارەکانی خارکیڤ و چێنیهیڤ و ماریپۆڵ هێشتا لەژێر دەستی ئۆکراینییەکاندان.»
لە شارۆچکەی بۆرۆدیانکا کە باکووری ڕۆژئاوای کیێڤەوە و ٥٨ کیلۆمەتر لەو شارەوە دوورە، دانیشتووانی شارۆچکەکە باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیان کرد لەگەڵ هێزی ڕووسیا.