TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر دەستیپێکرد

Navas Jan
Admin
📅 10 Aralık 2023 15:53

پەیامی کورد... هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر دەستیپێکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی کانونی یەکەم، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر 2024 دەستیپێکرد.

بەپێی خشتەی دەستەی نیشتیمانی هەڵبژاردنەکان و دوای ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن کاندیدانی سەرۆکایەتییەوە، ڕۆژانی 10، 11 و 12ی کانونی یەکەم، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا کاتژمێر 9ی شەو دەنگدان بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی 13ی کانونی یەکەم بۆ کۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان و ناردنی کۆنوسی لیژنە گشتییەکان دیاریکراوە.

لەلایەن دەستەکەوە، لیژنە لاوەکییەکان کە دەگاتە 11 هەزار و 631 لیژنە لەناو نۆ هەزار و 376 ناوەندی دەنگدانن دیاریکراوە، هەروەها نزیکەی 67 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە و 15 هەزار دادوەریش سەرپەرشتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەناو وڵاتەکەدا دەکەن.

هاوکات، جگە لە عەبدولفەتاح سیسی، فەرید زەهران لە پارتی میسری دیموكراتیی كۆمەڵایەتی، عەبدولسەند یەمامە سەرۆكی پارتی وەفد و حازم عومەر سەرۆكی پێشووی لیژنەی كاروبارەی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی میسر و سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری سێ کاندیدی دیکەی پۆستەکەن.

Paylas: