TR KU SO
FB X
Cîhan

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئۆکراینا لە سێ هەوڵی کوشتن ڕزگاری بووە

Navas Jan
Admin
📅 05 Mart 2022 18:55

پەیامی کورد... هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئۆکراینا لە سێ هەوڵی کوشتن ڕزگاری بووە

سەرۆکی ئۆکراینا لە هەفتەی ڕابردوودا لانی کەم لە سێ هەوڵی کوشتن ڕزگاری بووە، دوو گرووپی جیاواز بۆ بەئامانجگرتنی زیلینسکی ڕەوانە کراون، کە فاگنەرەکان-ی ڕووسیا و هێزە تایبەتەکانی چیچان-ن، وەک ئەوەی ڕۆژنامەی تایمز-ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، هەوڵەکانی هەر دوو گرووپی ڤاگنەر و هێزە چیچانییەکە شکستیان هێناوە بەپێی زانیارییەکانی ناو دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا (FSB)، دەشڵێت، ڤاگنەر زیانی گەورەی پێگەیشتووە لەکاتی هەوڵەکەیدا بۆ کوشتنی ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا.

ڕوونیشیدەکاتەوە، ئەندامانی تیمی ئەمنیی تایبەتی ڕووسیا سەرسام بوون بە وردیی زانیارییەکانی بەردەست تیمی ئەمنیی سەرۆکی ئۆکراینا دەربارەی جوڵە و هەوڵەکانیان بۆ کوشتنی.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ڤاکنەر وتی، ئاستی ئاگاداریی ئەمنیی تیمی زیلینیسکی «ترسێنەر» دەردەکەوێت.

دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا شەممەی ڕابردوو هەوڵێکی کوشتنی سەرۆکەکەیان لە دەوروبەری کیێڤ پووچەڵ کردەوە، بەرپرسانی ئاسایش ڕوونیانکردەوە ژمارەیەک لە «بکوژە» چیچانییەکان لەناوبراون بەر لەوەی بتوانن بگەنە زیلینسکی.

 

Paylas: