ئه‌حمه‌د داودئۆغلو لە سه‌رۆك وه‌زیرییەوە بۆ سەرۆک شارەوانی
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست میدیاكانی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌روکكۆماری توركیا، داوای له ئه‌حمه‌د داودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا كردووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، كاندیدی ئاكپارتی بێت بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ.
ماڵپه‌ڕی (CNN)ـی توركی، له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان، پێشنیاریان كردووه داودئۆغلو وه‌كو كاندیدی ئاكپارتی بناسێنرێ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، كە بڕیاره له مانگی نیسانی 2019 ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ردۆگان دوای ئه‌وه هات، كه له مانگی رابردوودا نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغلو باش بووه‌وه، به‌ڵام نازانرێت ئاخۆ داودئۆغلو ڕازی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته، یاخود ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
له پاڵ داودئۆغلودا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای توركیا " بیناڵی ییڵدرم " یش پێشنیار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داودئۆغلو ڕازی بێت، ئه‌و پێشنیاره ناخه‌نه به‌رده‌م یڵدرم.