Cîhan
هۆكاری تهقینهوهكهی دوبەی ئاشكراكرا
پەیامی کورد … هۆكاری تهقینهوهكهی دوبەی ئاشكراكرا
فەرماندەی گشتیی پۆلیسی دوبەی ڕایدەگەیەنێت: هۆكاری تەقینەوەكەی كەشتیی لە بەندەری جەبەل عەلی لە شاری دوبەی بۆ بوونی ماددەی سوتێنەر لەنێو ژمارەیەك لە بۆكسەكاندا دەگەڕێتەوه.
عەبدوڵڵا خەلیفە ئەلمیری فەرماندەی گشتیی پۆلیسی دوبەی بە ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند: بەپێی سەرەداوە بەرایییەكان سێ لە ١٣٠ بۆكسەكەی ناو كەشتییەكە ماددەی سوتێنەرییان تیادا بووە و لەوانەیە هۆكاری تەقینەوەكەیش بۆ ئەوە بگەڕێتەوە.
جێگەی باسە، شەوی رابردو نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی دوبەی لەتویتەر یەكەم راگەیەنرای فەرمی لەبارەی ئەو تەقینەوەیە بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە، لەسەر كەشتییەكی بەندەری جەبەل عەلی روداوێكی ئاگركەوتنەوە لەئەنجامی تەقینەوەی كۆنتەینەرێك كەوتوەتەوە.