یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌شت به‌رپرسی سه‌ربازی و حكومی ئێرانی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە خرانە لیستی گەمارۆکانەوە
پەیامی کورد … یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌شت به‌رپرسی سه‌ربازی و حكومی ئێرانی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە خرانە لیستی گەمارۆکانەوە
به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ٢٠١٩ و كوشتنی سه‌دان خۆپیشانده‌ر، یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی هه‌شت فه‌رمانده و به‌رپرسی سوپای پاسداران و پۆلیسی ئێران و قایمقامێكی خسته لیستی سزاكانه‌وه.
رۆژی دوو شه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه به تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له ساڵی ٢٠١٩ دا هه‌شت به‌رپرسی سه‌ربازی و حكومی ئێران خراونه‌ته لیستی سزاكانی ئه‌و یه‌كێتیه‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، كه حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران، غوڵامڕه‌زا سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی به‌سیج، محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران حسێن ئه‌شته‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی پۆلیس، حه‌سه‌ن كه‌ره‌می فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی تایبه‌تی پۆلیس، غوڵامڕه‌زا زیایی سه‌رۆكی پێشووی زیندانی ئیڤینی تاران و حه‌سه‌ن شه‌هسه‌وار فهرماندهیسوپای پاسدارانی پارێزگای خوزستان و له‌یلا واسقی قایمقامی شاری قودسی تاران كه رۆڵی سه‌ره‌كیان بووه له كوشتاری خۆپیشانده‌ران خراونه‌ته لیستی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٩ له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین خۆپیشاندان به‌شێكی زۆری شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه و به پێی چه‌ند ئامارێك زیاتر له هه‌زار كه‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كوژراون و به‌هه‌زارانی تر برینداربوون.
هاوكات زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، كه به‌شێكیان سزای له‌سێداره‌دان و زیندانی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.