TR KU SO
FB X
Cîhan

یه‌كێتی ئه‌وروپا: تەنها ئەوانەی بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسینیان هەیە مۆڵەتی گەشتکردنیان پێدەدرێت

Navas Jan
Admin
📅 14 Nisan 2021 13:39

پەیامی کورد … یه‌كێتی ئه‌وروپا: تەنها ئەوانەی بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسینیان هەیە مۆڵەتی گەشتکردنیان پێدەدرێت

 

 

كۆمسۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ مه‌رجی بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین رێگه‌ به‌ گه‌شتی نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌درێت.

 

لەو بارەیەوە دیدیەر رەیندەرس ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا رونیكرده‌وه‌، ئامانجیانە پێش هاتنی وەرزی هاوین لەڕێی ئەم بەڵگەنامەیەوە ئاسانکاری بۆ گەشتەکانی ناوخۆی یەکێتی ئەورووپا بکەن، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە ئەم بەڵگەنامەیە تەنها لە کاتی گەشتکردندا بەکاردەهێندرێت.

 

ناوبراو، جەختی لەوەشکردەوە کە بەکارهێنانی بەڵگەکە لە چالاکییە کولتوورییەکان، یارییە وەرزشییەکان و چالاکییەکانی دیکەدا پێویستی بەوەیە کە یاساکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەکارهێنانەکەدا بگونجێندرێت.

 

ئەندامەکەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، باسی لەوەشکرد کە پلانیان وایە ئەم بەڵگەنامەیە هەتا وەرزی هاوین ئامادەبێت.

Paylas: