TR KU SO
FB X
Cîhan

هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئیتالیا لە دەریای ناوەڕاست کەوتە خوارەوە

سارا
Yazar
📅 07 Nisan 2018 01:31

لە کاتی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی هێلیکۆپتەرێکی سەر بە هێزی دەریاوانی ئیتالیا  لە دەریای ناوەڕاست تێکشکا و بەهۆیەوە سەربازێکی ئیتالی گیانی لەدەستدا.

اژانسی هەواڵی فەرمی ئیتالیا لە سەرچاوەکانی دەریاوانی گواستووەتەوە کە تیمی فڕۆکەوانی هێلێکۆپتەرە تێکشکاوەکە لە پێنج کەس پێکهاتبووەu.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە کە لە ڕووداوەکەدا یەکێک لە ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانی هێلێکۆپتەرەکە گیانی لەدەستداوە و چوار کەسەکەی دیکەش بریندار بوونە.

بەپێی بەیاننامەیەکی هێزی دەریاوانی ئیتالیا، هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری “SG 212” بووە و لەمیانی مانۆڕی سەربازییدا لە نزیک کەشتی بۆرسینی لە دەریای ناوەڕاست، کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکاوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە.

Paylas: