حەمەد بن جاسم : عەرەبستان ، ئیمارات ، بەحرەین و میسڕ پارەکانیان خەرجی خەڵکەکەیان بکەن کە خەریکن دەناڵێنن
پەیامی کورد ... حەمەد بن جاسم : عەرەبستان ، ئیمارات ، بەحرەین و میسڕ پارەکانیان خەرجی خەڵکەکەیان بکەن کە خەریکن دەناڵێنن .
حەمەد بن جاسم ئال ثانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر بە حۆکمی دادگای نێودەوڵەتی لاهە لە بەرژەوەندی قەتەر لە دۆسیەی داخرانی سنووری ئاسمانی چوار ووڵاتی عەرەبی عەرەبستان ، ئیمارات ، بەەحرەین و قەتەر لە سەر ئەم وولاتە کاردانەوەی نیشان دا
بە پێی ڕاپۆرتێک بن جاسم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تەویتەر نووسی : لە کۆتایی دا حۆکمی دادگای لاهەە لە بەرژەوەندی قەتەر سەبارەت بە پێداچوونەوە لە سەر دۆسیەی داخرانی سنووری ئاسمانی لە سەر ئەم ووڵاتە و فڕۆکەکانی ، دەرکرد و قسە کردن لەسەر ئەم بابەتەی وەکوو دەستکەوتێکە کە پێشتر بە دەست هاتووە .
هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی : ئەوەی دەمەوێ لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم ، پارە و کاتە کە بە هۆی ووتووێژی بێ کەڵکی خاوەکانی لە سەرەتای گەمارۆدانەوە بە خەسار چوو . ئایا باشتر نەبوو کە ئەم پارەیە و ئەو هەوڵ و تێکۆشانانە بۆ خەڵک خەرج بکرابایە کە لە دۆخی دارایی و کۆمەڵایەتی خراپدا هاوار و نالە دەکەن .
وەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر هەروەها ووتی : دەبوو ئەو ژمارە زۆرەی پارە بۆ درووست کردنی ڕێگە چارەیەک بۆ کێشە هاوولاتیانی ئەو ووڵاتانە سەرمایەگوزاری بکرابا .