Cîhan
ئه‌ڵمانیا.. شۆفێرێك خۆی کرد به‌ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كدا
لە ئه‌ڵمانیا شۆفێرێك خۆی کردە به‌ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كدا، بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتەش بەهۆی روداوەکەوە، سێ كه‌س گیانیان لەدەستداو (٣٠)ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، كه روداوه‌كه له‌شاری مۆنسته‌ری باكوری خۆرئاوای ئەڵمانیا رویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەرچەندە تائێستا هیچ راپۆرتێكی ره‌سمی و تەواو له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وە بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە ئۆتۆمبێلەکە چەند کەسێکی کردووە بە ژێرەوە و کوژراو و برینداریش هەیە.
میدیاکانی ئەڵمانیاش بڵاویانکردووەتەوە، کە بەهۆی روداوەکەوە سێ كه‌س گیانیان لەدەستدا و (٣٠)ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی رۆیته‌رزیش لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئه‌ڵمانیاوە بلاویکردووەتەوە، كه پێده‌چێت ئه‌و كاره تیرۆرستی بوبێت.