Cîhan
حەماس هەڕەشەى لە ئیسرائیل کرد
پەیامی کورد ... حەماس هەڕەشەى لە ئیسرائیل کرد
کەناڵى ئەلمەیادین بڵاوى کردووەتەوە کە حەماس بە بەرپرسانى میسرى ووتووە کە ئەوان لە هەڕەشەکانى ئیسرائیل لەسەر تیرۆرى ڕابەرانى ئەو ڕێکخراوەیە ناترسن و ئەگەر شتێک لەو بابەتە ڕوو بدات ئەوا تەل ئەڤیڤ پارێزراو نابێت.
حەماس بە نێوندگیرە میسرییەکانى ووتووە ئەگەڕ ڕابەرێکمان تیرۆر بکرێت، بۆمب دانانەوە لە شارە جوولەکەنشینەکان دەست پێ دەکەینەوە و مووشەک بە تەل ئەڤیڤ ەوە دەنێنین.
لەم دواییانە نوێنەران و بەرپرسانى پێشووى ئیسرائیل خوازیارى کوشتنى یەحیا ئەاسنوار سەرۆکى ئۆفیسى سیاسى حەماس بوون لە غەزە.