TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڵمەتەکانی دەستگیر کردنی کۆچبەران لە تورکیا بەردەوامە

Navas Jan
Admin
📅 17 Temmuz 2023 13:22

پەیامی کورد... هەڵمەتەکانی دەستگیر کردنی کۆچبەران لە تورکیا بەردەوامە


هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستیپێکردوە و لە زۆربەی شارەکانی تورکیا بەردەوامە.

بەپێی بەدواداچونێکی دەزگای لوتکە، تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی کردوە بە دەستگیر کردنی کۆچبەر و ئەو پەنابەرانەشی کە مافی مانەوەیان هەیە، بەشێوەیەکی لە ناکاو بە بێ ئاگاداری هەڵدەکوتنە سەریان و دەستگیریان دەکەن و دواتر زیندانی دەکرێن.

دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەنابەرانەی کە مۆڵەتی مانەوەشیان هەیە لەکاتی تەواو بوونی مۆڵەتی مانەوەیان مۆڵەتەکانیان بۆ تازە ناکرێتەوە و دەستگیر دەکرێن و وتیشی: ئەم هەڵمەتە هەموو نەتەوەیەک دەگرێتەوە.

باسیان لەوەشكرد، نزیكەی دووڕۆژە بەشێوەیەکی چڕ دەست کراوە بە دەستگیر کردنی پەنابەرە سوریەکان لە ئیستنبوڵ بەشێوەیەک کە بەبێ خێزانەکانیان دەستگیر دەکرێن و چەندین پەنابەرێش دیپۆرت کراونەتەوە کە خێزانەکانیان لە تورکیا ماونەتەوە دیپۆرت نەکراونەتەوە.

Paylas: