TR KU SO
FB X
Cîhan

هەموو نووسینگەکانی عصائب ئەهل ئەلحەقی تا کاتێکی نادیار داخرا

Navas Jan
Admin
📅 01 Eylül 2022 17:35

پەیامی کورد... هەموو نووسینگەکانی عصائب ئەهل ئەلحەقی تا کاتێکی نادیار داخرا

سەرکردەی گرووپی شیهەمەزهەب عەسائیبی ئەهلی حەق قەیس خەزعەلی بڕیاریدا بە داخستنی تەواوی بارەگا سەربازییەکانی گرووپەکەی لە سەرانسەری وڵاتدا بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەرەبییە.

دوای ڕووداوەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، کە چەند چەکدارێک لە نزیک نووسینەگەیەکی عصائب ئەهل ئەلحەق لە شاری بەسرە تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کرد و حسێن فوئادی فەرماندە لە سەرایا ئەلسەلامیان کووشت، کە باڵی چەکداریی ڕەوتی سەدرە و پاسەوانێکیشی بریندار دەکەن و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات, قەیس خەزعەلی نووسینگەکانی عصائب ئەهل ئەلحەقی تا کاتێکی نادیار داخست.

شایەنی باسە گرژییەکانی پارێزگەی بەسرە دوای ڕۆژێک لە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دێت کە زیاد لە ٣٠ کوژراو و ٧٠٠ برینداری لێکەوتەوە.

Paylas: