ئه‌مریكا: دۆخەكە ناگەڕێتەوە بۆ پێش هێرشەکەی حەماس
پەیامی کورد... ئه‌مریكا: دۆخەكە ناگەڕێتەوە بۆ پێش هێرشەکەی حەماس
جه‌یك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه، واشنتن نایه‌وێت شه‌ڕ و پێكدادان له نه‌خۆشخانه‌كاندا ببینێت، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستاش دروستبوه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 6ی ئۆكتۆبه‌ری رۆژێك به‌ر له هێرشه‌كانی حه‌ماس.
جه‌یك سولیڤان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس وتی، "واشنتن به‌شداره له دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوه‌كان، كاتێك باس له حوكمڕانی له غه‌ززه ده‌كرێت، ناتوانرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ 6ی ئۆكتۆبه‌ر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته ئه‌وه بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین جێبهێڵێت كه بڕیار بده‌ن حوكمڕانی داهاتویان چۆن ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌مریكیانه‌شی كه له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی گه‌مارۆی سوپای ئیسرائیل و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه گیریانخواردوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، "ئه‌مڕۆ ئه‌مریكییه‌كان له غه‌ززه ده‌گوازینه‌وه ده‌ره‌وه".