ڕۆحانی داوای پاڵپشتی لە ووڵاتانی ئەندامانی یەکیتی ئەورووپا دەکات
حه‌سه‌ن ڕوحانی لە وتارێکیدا داوا له ووڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیتی ئه‌ورووپا دەکات پشتیوانی لە ئێران بکەن”.
بە گوێرەی هەواڵەکان لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ ڕۆژنامه‌یەکی بەریتانی حه‌سه‌ن ڕوحانی، سهرۆکكۆماری ئێران سەبارەت بە “ قۆناغی دووهه‌می سزا ئابوورییەکانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كه له ٥ی ئه‌م مانگه‌وه بڕیار وایە جێبه‌جێ بکرێن” ڕایگەیاند و ووتی : داوا له ووڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیتی ئه‌ورووپا دەکەین له به‌رامبه‌ر “هه‌ڵوێستی تاك لایه‌نه‌ی ئه‌مریكا” پشتیوانی ئێران بن..
ڕۆحانی هەروەها ڕایدەگەێنێت کە ئەمریکا بەم کارانە داعش ده‌پارێزێت و ئه‌م سیاسه‌ته كێشه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و ووتی “هه‌ڵوێستی سوكایهتیپێكهرانهی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ری بخات كێشه‌یه‌كی چه‌ند گه‌وره‌یه بۆ سیسته‌می جیهانی”.