TR KU SO
FB X
Cîhan

هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە 2022 زیاتر بووە لە 10 ملیار دۆلار بووە

Navas Jan
Admin
📅 20 Nisan 2023 19:40

پەیامی کورد... هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە 2022 زیاتر بووە لە 10 ملیار دۆلار بووە

هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە 2022 زیاتر بووە لە 10 ملیار دۆلار، هاوكات هاوردەی ئێران لە عێراقەوە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بووە.

فەرزاد پیڵتن، بەڕێوەبەری گشتی رۆژاوای ئاسیای رێکخراوی گەشەی بازرگانی ئێران ڕایگەیاندووە،"هەناردەی کاڵاو شمەکی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی (2022) زیاتر بووە لە (10) ملیار دۆلار،ئەو ئاستە زۆرە لە هەناردەکردن بۆ عێراق پێشتر وێنەی نەبووە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی (15%) زیادیکردووە".

هاوكات،"هاوردەکردنی ئێران لە عێراقەوە بۆ ساڵی (2022) بە بڕی (200) ملیۆن دۆلار بووە".

Paylas: