هەناردنی ١٢٠ هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران
پەیامی کورد ... هەناردنی ۱۲۰ هەزار هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەپێی هەواڵی نیۆیۆرک تایمز: پاپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن کە حەفتەی ڕابردوو ڕەوانەی کەنداوی فارس کرا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ناردنی ئەم پاپۆڕەجەنگییە هەڵوێستێکی هێمنانەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی راپۆرتی نیویۆرك تایمز، دوای ئەوەی شەش بەرپرسی ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی قەبارەی ئەو هێزەی پنتاگۆن لە پلانیدا هەیە بینێرێتە كەنداوی عەرەب زانیارییان بەدەست گەیشتوە، تووشی تاسان بوون، بەهۆی ئەوەی هەمان قەبارەی هێزە رەوانەكراوەكەی پێشووی هەیە كە بۆ جەنگی عێراق نێردرابوو.
ئەو هێزە ئاسمانی و دەریایی و زەمینیە بەهێزە، بۆ ئەوەیە ئێران ژمارەیەك ئامانجی لەبەردەستدا هەبێت تا بیانپێكێت یاخود هۆكارەكە لەوە زیاترە و ئەو كارە پێدەچێت ببێتە هۆی تێوەگلانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە جەنگێكی دریژخایەن"، ئەوەش بە تەواوی پێچەوانەیە لەگەڵ كارەكانی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوی ویلایەتە یەكگرتوەكان، كە لە ساڵی 2011 دەستیكرد بە كشاندنەوەی هێزەكانی لە عێراق و كەمكردنەوەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی گشتی.
بەرپرسی وەزارەتی بەرگری لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا ، هەناردنی ۱۲۰هەزار هێزی سەربازی بۆ کەنداوی فارس ی ڕاگەیاند کە بەمەبەستی پێشگرتن لە دوو شتە لەم ناوچەیە:
ـیەکەم ئەو هێرشانەیە کەڕەنگە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا ببێتەوە
دووهەم ، خێراکردنەوەی پلانی ناوەکی
جان بوڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی گوتی: ئەم کارانە بەمەبەستی هێرشکردنە سەر ئێران نییە چۆن بۆ ئەو کارە هێزی زۆرترمان پێویستە.
ئەم هەڵوێستە پیشاندەری بەهێزبوونی جان بوڵتۆنی تووندئاژۆیە کە بیروڕای سەبارەت بە بەرنگاربوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابڕدوودا پشتگوێ خراوە.