کۆهێن : ترامپ داوای لێکردم درۆ بکەم !!!
پەیامی کورد ... مایکل کۆهێن ، پارێزەری پێشووی دوناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرامبەر نوێنەرانی کۆنگرەدا ڕایگەیاند : بەڕێز ترامپ لە بابەتی هاک کردنی ئیمەیلەکانی هیلاری کلینتۆن لە ڕاستای کاروباری هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ دا هەواڵیدا . ئەو هەروەها بە نوێنەرانی کۆنگرەی ووت ترامپ بەوەی تێگەیاندبوو کە دەبێ بە کۆنگرە و لێکۆلەران درۆ بڵێت .
پارێزەر و کار گەورەکەری پێشووی ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە بەرامبەر نوێنەرانی کۆنگرەدا پڕووپاگەندەی ئەوەی کرد کە کۆپی چەکی بانکییەکەی لە لایە کە ترامپ بۆ پێدانی پارە لەگەڵ ئەو لە سەر بابەتی مافی بێدەنگی بۆ ئێستۆرمی دێنیل ، ئەکتەری فیلمەکانی پۆرنی واژوو کردووە .
مایکل کۆهێن مانگی دێسەمبەری ڕابردوو بە تاوانی هەڵەکاری لە پارە دا لە کاتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترامپ دا لە ڕیگای وەرگرتنی مافی بێ دەنگی بە یەکێک لە خۆشەویستەکانی ئە و ، هەڵهاتنی ماڵیاتی و هەروەها درۆ کردن لەگەڵ کۆنگرە دا بە سێ ساڵ بەند کردن مەحکووم کرا .
کۆهێن لەم جەلەسەیەدا لە تەواوی هاوکارییەکانی بە دۆناڵد ترامپ و پاڵپشتییەکانی لە ئەو پەشیمانی خۆی دەربڕی .
هەروەها ووتی لەوەی کە " لە شاردنەوەی کارە نامەشرووعەکانی " دۆناڵد ترامپ دەستی هەبووە ، " شەرمەزارە " .