TR KU SO
FB X
Cîhan

هیندستان/ کۆرۆنا لە دوو حەوتوودا گیانی ٥٠ هەزار کەسی ئەستاندووە

Navas Jan
Admin
📅 24 Mayıs 2021 15:20

پەیامی کورد … هیندستان/ کۆرۆنا لە دوو حەوتوودا گیانی ٥٠ هەزار کەسی ئەستاندووە

 

بەرپرسانى هیندستان ڕایانگەیاند ، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەو ئامارەش ئەو وڵاتە دەبێتە سێیەم وڵات بۆ گیانلەدەستدانی زۆرترین کەس دوای ئەمریکا و بەڕازیل.

 

وەزارەتی تەندورستى هیندستان بڵاویکردووەتەوە،  ژمارەی گیانلەدەستدان لەسەرەتای هاتنى کۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٠٣ هەزار و ٧٢٠ کەس ، بەمەش دەردەکەوێت و تەنها لە ماوەی ئەم دوو هەفتەی دوایدا  ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەى توشبووانیش تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن کەس و کە تەندروستى بەشێکیان خراپە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە جگە لە کۆرۆنا نەخۆشییەکی  ترسناکی دیکە لە هیندستان سەریهەڵداوە کە بە کەڕووی ڕەش ناسراوە و مەترسی لەسەر گیانی توشبوان  هەیە.

Paylas: