هیندستان: رۆژانه زیاتر لە ٦ هەزار كەس گیان لهدهست دهدهن
پەیامی کورد … هیندستان: رۆژانه زیاتر لە ٦ هەزار كەس گیان لهدهست دهدهن
بەپێی دوا ئامارهكانی وەزارەتی تەندروستی هیندستان، تەنها رۆژی چوارشەممە زیاتر لە ٦ هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو، ژمارەی توشبووانیش ٢٩ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی هیندستان بڵاویكردهوه، ٩٣ هەزار و ٩٨٦ توشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراوەو، ٦ هەزار و ١٣٨ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووه، كۆی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە سەروو ٢٩ ملیۆن كەس و، نزیكەی ٣٦٠ هەزار كەسیش تائێستا گیانیان لەدەستداوەو، پەتاكەش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە لەو وڵاتەو، بەهۆیەوە سیستمی تەندروستی پەستانێكی زۆر گەورەی لەسەر دروستبووە.
شایهنی باسه، بەپێی دوایین ئامارەكان، تائێستا زیاتر لە ١٧٥ ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و، لەو ژمارەیەش نزیكەی ١٦٠ ملیۆنی پەتاكەیان تێپەڕاندووەو، زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.