TR KU SO
FB X
Cîhan

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا ده‌كات

Navas Jan
Admin
📅 13 Ocak 2021 17:06

پەیامی کورد ... ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا ده‌كات

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە ٣٥ ساز دەكات و خوێندنەوەی دووەم بۆ ژمارەیەك پڕۆژە یاسا دەكات.

 

لە راگەیەنراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووه‌: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە 35 ساز دەكات كە نۆ بڕگە لەخۆدەگرێت، پێنج لەبڕگەكان تایبەتە بەدەنگدان بە ژمارەیەك پرۆژە یاسا و گرنگترینیان بریتییە لە دەنگدان بە پرۆژە هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 185ی ساڵی 1969ی ژمێریاران و ووردبینیكەران.

 

ئاماژەشیداوە لە بڕگەكانی تری بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پرۆژە یاسا دەكرێت.

 

راشیگەیاندووە، دانیشتنەكە بۆ تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2021 بەردەوام دەبێت.

 

Paylas: