هەوڵێک بۆ کۆدەتای سەربازی لە کۆشکی پاشایەتی سعودیە ئانجامدرا
شەوی ڕابردوو تەقە لە نزیك كۆشكی پاشایەتی سعودیە ڕوویدا و پۆلیسی شاری ڕیازیش ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە,هاوكات هەندێك میدیا لەسەر ئەو ڕووداوە باسیان لەوە كرد كە ویستراوە لە كۆشكی پاشایەتی سعودیە كودەتای سەربازی ئەنجامبدرێت و بەوهۆیەوە تەقە كراوە، ئاماژە بەوەش كراوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە لە كۆشكی پاشایەتییەوە گوازراوەتەوە بۆ فڕۆكەخانەیەكی سەربازی سعودیە.
بەڵام پۆلیسی سعودیە هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لە كودەتای سەربازی دەكەن لەو وڵاتەدا.
پۆلیسی شاری ڕیاز لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، “بابەتی تەقەكردن لە نزیك كۆشكی پاشایەتی سعودیە تەقەكردن بووە لە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان كە لە ئاسمانی كۆشكەكە بینراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە خراوەتەخوارەوە”.
لە سعودیە سیستمی بەڕێوەبردنی دەسەڵات سیستمێكی پاشایەتییە و پشتا و پشت دەسەڵات دەگوازرێتەوە لە باوكەوە بۆ كوڕ.