TR KU SO
FB X
Cîhan

هەوڵی دیپلۆماتێکی ئەمریکی بۆ گواستنەوەی مین لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ

سارا
Yazar
📅 10 Mart 2019 00:15

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە هەوڵی سەرسووڕهێنەری یەکێک لەکارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە یەکێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕووسیا هەوڵی ئەوەی دەدا تاکوو ، " مین ێک " کە لە جانتایەکەیدا بباتە ناو فڕۆکەخانەی شێرمێتوا لە مۆسکۆ  .

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە ، هەوڵی ئەم کەسە بە قەستی ڕوویداوە و مۆسکۆ ئەم ڕووداوەی هەوڵێکی وورووژێنەر دەزانێت .

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوان بە پەلە باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لەم بابەتە ئاگادار کردووەتەوە و ئێستا چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی ئەم باڵیۆزخانەیەن .

Paylas: