Cîhan
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لە باکووری سەلاحەدین پێنج مۆڵگه‌ی داعشییان خاپوور كرد
پەیامی کورد ... هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لە باکووری سەلاحەدین پێنج مۆڵگه‌ی داعشییان خاپوور كرد
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه رێكخراوی داعش خاپووركردنی پێنج مۆڵگه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی له چیای مه‌كحول راگه‌یاند.
خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ رایگه‌یاند كه به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی دژبه داعش گورزێكی كاریگه‌ریان له چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه وه‌شاندوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گورزه‌كه له چیای مه‌كحول له باكووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین له مۆڵگه‌كانی داعش وه‌شێندراوه و پێنج مۆڵگه خاپوور كراون.