TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی شوێنی کوشتنی والی عێراقی داعش ئاشکراده‌كات

Navas Jan
Admin
📅 30 Ocak 2021 22:06

پەیامی کورد ... هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی شوێنی کوشتنی والی عێراقی داعش ئاشکراده‌كات

 

وته‌بێژی هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەبو یاسر کە گەورەترین سەرکردەى ڕێکخراوى داعش بوو لە عێڕاق، لە بۆردومانێکى ئاسمانیدا لە نزیک کەرکوک کوژراوە.

 

کۆلۆنێڵ "واین مارۆتۆ" وتەبێژى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بڵاویکردوەوتەوە، لە ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 27ى کانونى دووەمى 2021 لە بۆردومانێکى ئاسمانى فڕۆکەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە نزیک کەرکوک گەورەترین سەرکردەى ڕێکخراوى داعش لە عێڕاق کە ناوى ئەبو یاسرە کوژراوە.

 

وتەبێژەکەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، کوشتنى ئەبو یاسر گورزێکى گەورەیە لە هەوڵەکانى ڕێکخراوى داعش بۆ گەڕانەوە و بەهێزبونەوە لە عێراق.

 

ئەوه‌ش لە کاتێکدایە، له‌ماوه‌ رابردوودا دوو تەقینەوە لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق روویدا و بەو هۆیەشەوە 32 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 110 کەسی دیکە برینداربوون، دواتر ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان راگەیاند .

 

 حکومەتى عێڕاق وەک تۆڵەى تەقینەوەکانى بەغدا و هێرشەکانى سەر حەشدى شەعبى بەتایبەتى لە پارێزگاى سەڵاحەدین کوشتنى 17 سەرکردەى ڕێکخراوى داعشى ڕاگەیاند، کە دیارترینیان والى عێراق و والى هەرێمى کوردستانى ڕێکخراوەکە بوون.

Paylas: