TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی گەیشتنی یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی بۆ کۆسۆڤۆ راگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 06 Haziran 2023 22:14

پەیامی کورد... هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی گەیشتنی یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی بۆ کۆسۆڤۆ راگەیاند


هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ بڵاویکردەوە، یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی کە بریتین لە 700 سەربازی زیاددە لەگەڵ چەک و تەقەمەنی گەیشتوونەتە کۆسۆڤۆ.

ناتۆ بڵاویشیکردەوە، زۆرین ئەندامی هێزەکانیان کە رەوانەی کۆسۆڤۆ کراون سەربازی تورکن و ژمارەیان نزیکەی 500 سەربازە، هەرکاتێک پێویست بکات لە کۆسۆڤۆ بڵاوەیان پێدەکرێت.

هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لە ناردنی ‌هێزی زیاددە بۆ کۆسۆڤۆ پارێزگاریکردنە لە ئاشتی و رێگرییە لە دروستبوونی پشێوی.

ئەمە لەکاتێدایە، سەربازی ئاشتی پارێزی ناتۆ لەساڵی 1998 وە لە کۆسۆڤۆ بوونیان هەیە.

ھاپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ، لە ھێزەكانی 29 وڵات پێكدێت و خەڵكی ئەو وڵاتانەش لەگەڵ ئەوە نین سوپای وڵاتەكانیان بخرێنە ناو شەڕ و ئاڵۆزی دیكەی وڵاتانەوە.

Paylas: