TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوپەیمانی فەتح هەڕەشەی ڕێکاری نوێ دەکات بەرامبەر بە دەوڵەتی عێراق

سارا
Yazar
📅 08 Temmuz 2020 19:38

پەیامی کورد     ...   هاوپەیمانی فەتح هەڕەشەی ڕێکاری نوێ دەکات بەرامبەر بە دەوڵەتی عێراق

" حسێن الزهیری " نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەرامبەر بە دەوڵەتی ئەم ووڵاتە سەبارەت بە پێشیڵکردنی سەروەری ئاشکرای ئەم ووڵاتە لە لایەن ئەمریکا و تورکیاوە ڕایگەیاند : ئەگەر دەوڵەت نەتوانێت پێس بە داگیرکارییەکانی بەرامبەر بە سەروەری و حاکمییەتی عێراق بگرێت ، ئێمە ڕیکاری جیاواز دەگرینە بەر .

الزهیری ووتی : هاوپەیمانی فەتح ووردەکاریگەلێکیان دەربارەی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و تورکیا تۆمار کردووە و داوای لە دەوڵەت کردووە کە ڕێکاری بوێرانە و ئاشکرای لە بەرامبەر پێشێلکردنی سەرەوەری و حاکمییەتی عێراق لە لایەن ئەو دوو ووڵاتەوە بگرێتە بەر .

هەروەها ووتی کە هاوپەیمانییەکەی بارەها بەرامبەر گرینگی نەدانی دەوڵەتی عێراق لە بەرامبەر هەوڵە نایاسایی و داگیرکارییە بەردەوامەکانی ئەمرکا لە ناو خاکی عێراق دا هۆشداریدا .

الزهیری هەروەها هەڕەشی کرد : ئەگەر دەوڵەت نەتوانێت بەربەستی تەعەداکانی سەروەری عیراق بکات ، ئێمە ڕێکار و کاردانەوەی جیاوازمان دەبێت 

Paylas: