هەوڵی پەنابەرێکی سووری بۆ کوشتنی ٢٠٠ کەس لە ئاڵمانیا
دادگای ئاڵمانیا یەکێک لە پەنابەرانی سووریی بە شەش ساڵ و نیو بەند مەحکووم کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، یەکێک لە پەنابەرانی سووری کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و لە شاری شوورین ی ئاڵمانیا دەست بە سەر کرابوو بە شەش ساڵ و نیو بەند مەحکووم کرا .
ئەم پەنابەرە سووریە هەوڵی دەدا کە ئامرازی درووست کردنی بۆمب بکڕێت و بە بەکار هێنانی ئۆتۆمبێلێک و بۆمبی ئۆتۆماتیک ، ٢٠٠ کەس بکوژێت یا خوود بریندار بکات .
ئەو ئەم بڕیارەی خۆی لە یەکێک لەو گرووپانەی کە پاکەتی پەیامی ئەلێکترۆنی و ئینتێرنێتی بۆ ووتوووێژ دانابوو بەڵام سەبارەت بەو شوێنەی کە بڕیاریدابوو ئەم کارە تیرۆریستییە ئەنجام بدات ، هیچ ڕاپۆرتێک نەدراوە .
دادگەری ئەم دۆسیەیە پێشنیاری دا کە پێنج ساڵ و شەش مانگ بەندی بۆ ئەو بڕیەوە ، بەڵام دادگا بڕیاریدا بە هۆی ئەوەی هەوڵی داوە بە هێرشی خۆکوژی جەزای زیاتری بۆ دابندرێت .
قازی ئەم دۆسیەیە بە ئاماژەدان بەم تاوانبارە سووری یە ووتی : ئێوە دەتانویست کەسانێکی زۆر لە ژیان بێ بەش بکەن کە لە ئەنجام دا بە شێوەیەکی هەڕەشەی ئەمنییەتی دەوڵەت هەژمار دەکرێت . "
یامن پەنابەری سووری لە ساڵی ٢٠١٥ و لە سەرەتاکانی قەیرانی پەنابەری چووەتە ئاڵمانیا . ئەو بۆ ئەوەی کە نەچێتە ئەرتەشی سووریاوە لە سووریا هەڵهاتووە . هەروەها ڕاگەێندرا کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی " حکوومەتی ئیسلامی " ناسراو بە داعش خەریک بووە .