TR KU SO
FB X
Cîhan

هەوڵەکانی دوو حیزبی سەرەکیی ئەمریکا بۆ هەتاهەتاییکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران

Navas Jan
Admin
📅 17 Eylül 2022 20:21

پەیامی کورد... هەوڵەکانی دوو حیزبی سەرەکیی ئەمریکا بۆ هەتاهەتاییکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران

دوو حیزبی سەرەکیی ئەمریکا لە کۆنگرەی ئەو وڵاتە پرۆژە یاسایەکیان ئامادە کردووە کە بەمەبەستی دەستپێڕانەگەیشتنی ڕژێمی ئێران بە چەکی ناوکی، گەمارۆکانی ئەمریکا بە دژی بەشی وزەی ڕژێمی ئێران دەبێتە هەتاهەتایی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فاکس نیووز، دوو حیزبی دێموکرات و کۆماریخوازی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، گەڵاڵەیەکیان بە ناوەڕۆکی هەتاهەتاییکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی بەشی وزەی ناوکیی ڕژێمی ئێران، ئامادە کردووە، ئەو یاسایەیان ناو ناوەتە "سیسا" کە گەمارۆکان بەدژی ڕژێمی ئێران هەتاهەتایی دەکا و پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ئەو ڕژێمە بە چەکی ناوکیی دەگرێت.

گەڵاڵەداڕێژەرانی ئەو پرۆژەیاسایە بە هەواڵدەریی فاکس نیووزیان ڕاگەیاندووە کە، ئەو پرۆژەیاسایە بەشی وزەی ڕژێمی ئێران دەکاتە ئامانج پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕژێمی ئێران بە پارەی زۆر بۆ جێبەجێکردنی عەمەلیاتی تیرۆریستی و هەروەها پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئەو ڕژێمە دەگرێت و بەپێی خاڵەکانی ئەو پرۆژەیاسایە ڕژێمی ئێران هیچ کات دەستی بە چەکی ناوکیی ڕاناگات.

فاکس نیووز لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی: لە کاتێکدا ئەو پرۆژەیاسایە لەلایەن دوو حیزبی سەرەکیی ئەمریکاوە پەسەند دەکرێ کە هەوڵەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕژێمی ئێران گەیشتووەتە بنبەست و پەسەندکرانی ئەو پرۆژەیاسایە لەژێر ناوی" سیسیا" پێش لە بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ناوکیی ڕژێمی ئێران و هەروەها کردەوە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ئەو ڕژێمە دەگرێت، گەمارۆکانی سەر بەشی وزەی ڕژێمی ئێران هەتا هەتایی دەکاتەوە.

Paylas: