TR KU SO
FB X
Cîhan

هەواڵنێری واڵ ستریت ژۆرناڵ: دانووستانی ڤییەننا گەیشتووتە درگای داخراو

سارا
Yazar
📅 10 Mayıs 2022 15:31
پەیامی کورد    ...   هەواڵنێری واڵ ستریت ژۆرناڵ: دانووستانی ڤییەننا گەیشتووتە درگای داخراو

لۆرێنس نۆرمەن ڕۆژنامەنووسی پرۆفێشناڵ و بەناوبانگی واڵ ستریت ژۆرناڵ دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی مەی ، لە تویتەر نووسی:

دانووستانی ڤییەنا هیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە و گەیشتووەتە درگای داخراو.

ئەم تویتە لە ووڵامی عەباس ئەسڵانی ژۆرنالیستی سەر بە کۆماری ئیسلامی بوو کە لە تویتێک و لە زاری  وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسیبووی: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێنریکە مۆرا، بە ڕوونی و بە باشی بەڕێوە دەچێت و پێشبێنی ئەوە دەکرێت لە ماوەیەکی کورت بگەینە ئەنجام.

 

Paylas: