هەواڵگری عیراق: 5 تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیر كران
پەیامی کورد... هەواڵگری عیراق: 5 تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیر كران
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵی عیراق ئاشكرای كرد، 5 داواكراوی تیرۆریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردووە، ئەوەش بە هاریكاری لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر لە سلێمانی.
ئاژانسەكە لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە چوارچێوەی رێوشوێنە هەواڵگرییە تایبەتەكاندا بۆ راوەدونانی تیرۆرستانی هەڵاتوو و بەدواداچوونی جوڵەكانیان و پێدانی زانیاری بە لایەنە تایبەتمەندەكان لەسەر ئەو شوێنانەی تێیدان، 5 داواكراوی تیرۆر دەستگیر كران.
رونیشكراوەتەوە، ئەو 5 داواكراوە لە پارێزگای سلێمانی بە هاریكاری نێوان دەزگای دژە تیرۆری پارێزگاكە و فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان دەستگیر كراون.
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێوشوێنی یاسایی پێویست دژی ئەو داواكراوانە گیرانەتەبەر.