TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ داعش لە ناو خاکی سووریا

سارا
Yazar
📅 19 Mayıs 2020 14:48

پەیامی کورد    ...   هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ داعش لە ناو خاکی سووریا

میلیشیایەکی هەڵاتوو دەیگێڕێتەوە کە سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی التنف ی سووریا هاوکارییەکی چالاکانەیان لەگەڵ ڕێکخراوی داعش هەبووە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەبوو حەمزە فەرماندەی گرووپە میلیشیاکان کە لە التنف ی سووریاوە هەڵاتووە و ئیستا لەگەڵ هیزەکانی دەوڵەتی سووریا یەکیگرتووە دەیگێڕێتەوە کە سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی التنف ی سووریا هاوکارییەکی چالاکانەیان لەگەڵ ئەم گرووپەدا هەبووە .

پێشتر گرووپی میلیشیاکانی کە دەورەیەکی ڕاهێنانی لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە التنف تێپەڕاندووە ئێستا خۆی گەیاندووەتە هیزەکانی دەوڵەتی سووریا . ڕاگەێندراوە کە ئەم کەسانە بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لە دامەزراوە نەوتی و گازییەکان ، هەڵگرتن و گواستنەوە و ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی لە ناو ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی دیمەشق دا ڕاهێنانیان دەدیت .

Paylas: