TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوێشتنی بۆشائیگەری شاراوەی ئەمریکا بۆ مەداری زەوین

سارا
Yazar
📅 18 Mayıs 2020 13:03

پەیامی کورد    ...   هاوێشتنی بۆشائیگەری شاراوەی ئەمریکا بۆ مەداری زەوین

هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە هاوێشتنی بۆشائیگەری ئیکس ٣٧ بی بۆ مەداری زەوین هەواڵیان دا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە کەناڵی بی بی سی یەوە ڕایگەیاند : هیزی ئاسمانی ئەمریکا بۆشائیگەری ئیکس ٣٧ بی یان بە یارمەتی مووشەکێکی ئەتڵەسی ٥ ڕەوانەی مەداری زەوین کردووە .

ئەم بۆشائیگەرە دوێنێ یەکشەممە لە بنکەیی ئاسمانی بۆشائیگەری کیپ کانۆراڵ بەرەو بۆشایی ئاسمان نێردرا .

ئەم سەفینەیە کە شەشەمین هاوێشتراوی بۆشائیگەری ئیکس ٣٧ بی یە ، بڕیراوایە جگە لە کۆمەڵێک تاقیکاری زانستی مانگێکی دەستکردیش لە مەداری زەوین دادەنێت .

بە ووتەی باربارا ، بەرپرسی ڕێکخراوی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ، لەم کارەدا بۆشائیگەری ئیکس ٣٧ بی تاقیکردنەوەگەلیکی زیاتر لە چاو هاوێشتراوەکانی پێشووتری ئەنجام دەدات

پیلانی ئیکس ٣٧ بی پیلانێکی نهێنی و شاروەیە کە ٢١ ساڵ تەمەنیەتی و زانیارییەکی زۆر دەربارەی بڵاو نەکراوەتەوە

ئەم بۆشائیگەرە لە لایەن کۆمپانیای بووئینگ ەوە درووست کراوە ، هەروەها لە پەتریگەلی هەتاوی بۆ دەستەبەرکردنی هێزی پێویست لە مەداری زەوین کەڵک وەردەگرێت .

Paylas: