هەوڵی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی بەرەیەک دژ بە کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد... هەوڵی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی بەرەیەک دژ بە کۆماری ئیسلامی
ئیسرائیل بە چڕیی لە هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی سەربازی و سیاسی لە گەل وڵاتانی عەرەبی و بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هاوکات لە گەل سەفەری جەو بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکدا وتی: ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کە دوژمنێکی هاوبەشیان وەکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە دەبێت بەرەیەک بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا دروست بکەن کە بتوانێت لە کاتی پێویستدا ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران ببێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئیسرائیل بەردەوام هێرشی کردووەتە سەر ڕژێمی ئێران و نەیشاردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ناهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی بگات بەڵام کۆماری ئیسلامی کە ٤٣ ساڵە هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل دەکات نەیوێراو بۆ جارێکیش وەڵامی هێرشەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، عێراق و تەنانەت لە نێو خاکی ئێرانیش بداتەوە.