TR KU SO
FB X
Cîhan

حکوومەتی تاران کاردانەوەی خۆی دەربارەی تەقینەوەکەی کابۆل ڕادەگەێنێت و داوایەکی بەپەلە ئاراستەی تاڵیبان دەکات

سارا
Yazar
📅 27 Ağustos 2021 17:53
پەیامی کورد      ...    حکوومەتی تاران کاردانەوەی خۆی دەربارەی تەقینەوەکەی کابۆل ڕادەگەێنێت و داوایەکی بەپەلە ئاراستەی تاڵیبان دەکات

حکوومەتی تاران ئیدانەی تەقینەوەکانی دوێنێی کابوڵ دەکات و داوایەکی بەپەلەش ئاراستەی لایەنە ئەفغانییەکان و تاڵیبان دەکات  پەلەبکەن لەپێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ووڵاتەکەیان.

سەعید خەتیبزادە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکوومەتی تاران بەتووندی ئیدانەی تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ دەکات ، پێشی وایە لەو تەقینەوانە خەڵکی ئەفغانستان کراوەتە ئامانج، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەژن و گەنج و منداڵ پێوە بوون.

ووتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، ئێمە هیواخوازین بەزووترین کات حکوومەتێکی گشتگیر لەئەفغانستان پێکبهێنرێت کە ئامانجی پاراستنی ژیان و ماڵی هاووڵاتیان بێت.
دوێنێ پێنجشەممە لەنزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ دوو تەقینەوە ئەنجامدرا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ سەربازی ئەمریکا کوژران، ١٥-ی دیکەش برینداربوون و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی ئەفغانیش گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.

Paylas: